بەشار ئەسەد: بەرەی ئیدلەب سەرەکیترین بەرەیە بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ لەسوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370594-بەشار_ئەسەد_بەرەی_ئیدلەب_سەرەکیترین_بەرەیە_بۆ_کۆتایی_هێنان_بەشەڕ_لەسوریا
"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاند؛ بەرەی ئیدلەب سەرەکیترین بەرەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، بشێوێ و ترۆریزم لە سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 14:09 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: بەرەی ئیدلەب سەرەکیترین بەرەیە بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ لەسوریا

"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاند؛ بەرەی ئیدلەب سەرەکیترین بەرەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، بشێوێ و ترۆریزم لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، "بەشار ئەسەد" ئەمڕۆ سێ شەممە بەئامادەبوون لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە باشوری پارێزگای ئیدلەب بەڕەخنەگرتن لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی هاوشانە تورکەکەی، دەسدرێژکاریی بۆسەر خاکی سوریای بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتە زانی و وتی: تورکیا بەرلەوە کارگەکان، گەنم و نەوتی سوریای تاڵان کرد و ئەمڕۆ دەیەوێ خاکی سوریا بەتاڵان ببات.

بەشارئەسەد نەبەردە لە ڕۆژهەڵات و رۆژاوای سوریای بە پیلانێک بۆ بڵاوەپێکردن بە تەرکیز و دەسەڵاتی سوپای عەرەبی زانی و وتی: لەڕوانگەی حکومەتەوە گشت سەرزەوینی سوریا گرینگە و سوپاش بەپێی ئەولەویەتەکان و دۆخی سەربازیی مەیدانی دەجوڵێتەوە.

"بەشار ئەسەد" وێڕای ڕەخنەگرتن لە وابەستەیی ژمارێک لە سوریەکان بە داکۆکیی پڕووپووچی ئەمریکا، پێی داگرت؛ ئەنجامی ئەو وابەستەییە ئێستا داگیرکرانی بەشگەلێکی بەرفراوان لەباکوری وڵات لەلایەن تورکیایە، ئەو ناوچانەی بەپێی نەخشەی ئەمریکا دەبوو لەژێر چاودێریی ئەواندا با.

سەرۆک کۆماری سوریا بەڕاگەیاندنی داکۆکیی دووبارەی لە کوردەکانی سوریا وتی: کاتێک کە بەرەوڕووی دەسدرێژکاریی و چەتەیی دوژمنان لە وڵاتدا دەبینەوە دەبێ زیاتر لەهەمیشە یەکبگرین.

سەرۆک کۆماری سوریا ئەمرۆ هەروەها سەردانی هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ لە شارۆچکەی "ئەلهبیت" لە گردووپەڕی ئیدلەبی کرد لەباکوری رۆژاوای سوریا.

پارێزگای ئیدلەب تەنیا پارێزگای سوریایە کە لەلایەن گرووپە ترۆریستی و چەکدارییەکانی جێی داکۆکیی تورکیاوە داگیرکراوە.