رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری درێژکرانەوەی ئاگربەس لە باکووری سوریا بوو
نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا رۆژی دوشەممە خوازیاری درێژکرانەوەی ئاگربەس لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بوو.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز لە ژنێڤ ، گیەر پێدرسۆن نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروبارری سوریا رۆژی دوشەممە بە پێداگری لەسەر درێژکرانەوەی ئاگربەس لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا گوتی : هەوڵ ئەدات پرۆسەیەکی سیاسی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە هەشت ساڵ شەڕ لە سوریا بباتە پێش .
گیەر پێدرسۆن رایگەیاند رۆژی سێشەممە رۆژێک بەر لە بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی دەستووری سوریا ، لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ترکیا و روسیا لە ژنێڤ دیداری دەبێ .
نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا گوتی : ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە درێژەی تێکهەڵچون ل شایەتێکی دیکەیە لەسەر گرنگایەتی دەسپێبوونی پرۆسەیەکی سیاسی جددی کە بتوانێ یارمەتی بدات بە چارەسەریی کێشەکان لە تێکڕای سوریا لەوان لە باکووری رۆهەڵاتی سوریا بە تایبەت ئیدلب .
بڕیارە مەولوود چاوش ئوغڵوو ، محەممەد جەواد ەریف و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیرانی دەرەوەی ترکیا و ئێران وروسیا لە بارودۆخێکدا لە ژنێڤ دیدار بکەن کە ئاگر بەس ، بەر لە کۆبوونەوەی ئەم لیژنە سوریە پێکهاتوو لە 150 ئەندام رۆژی چوارشەممە بە داکۆکی رێکخراوی نەتەوەکان ، کۆتایی دێ .
پێدرسن گوتی دانیشتنی لیژنەی دەستوور ، بە داکۆکیی ئەو گەورە هێزانەی کە لە دوو لای پشتیوانی دەکەن ، یەکەم رێککەوتنی سیاسیی نێوان حکومەتی بەشار ئەسەد و بەرهەڵستکارانە .
ئەم لیژنەیە وەک کلیدی بوار خۆشکردن بۆ چاکسازریی سیاسی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادوەرانە لە ژێر چاوەدێریی رێکخراوی نەتەوەکان لە قەڵەم ئەدرێ .