دەسپێکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە سوئیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371050-دەسپێکرانی_کۆبوونەوەی_لێژنەی_لێکدانەوەی_یاسای_بنەڕەتی_سووریا_لە_سوئیس
لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا ، بە بەشداری ١٥٠ ئەندامی ئەم لێژنەیە لە شاری ژنێفی سوئیس دەستێبەکارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2019 12:16 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە سوئیس

لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا ، بە بەشداری ١٥٠ ئەندامی ئەم لێژنەیە لە شاری ژنێفی سوئیس دەستێبەکارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم" گیر پیترسۆن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لەکاتی  دەسپێکرانی ئەم دانیشتنە وتی: دەسپێکرانی کاری لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا هەنگاوێکی گرینگە بۆ چارەسەر کردنی سیاسی قەیرانی ئەم وڵاتە لە چوارچیوەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. پێتر سۆن" بە ئاماژەدان بەمەکە " ئەمە خەڵکی سووریان کە داهاتووی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن وتی: لێژنەی یاسای بنەڕەتی ئەرکمەندە بە ئامادەکردن وداڕشتنی پێشنووسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی وبەدەستەوەدانی بۆ کۆپرسی. ئەم کۆبوونەوەیە هەتا ڕۆژی هەینی درێژەی دەبێت. یەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداری هەموو ١٥٠ ئەندامەکەی ئەم لێژنەیە داگری نوێنەرانی دەوڵەت، دوژمنان وکۆمەڵگەی مەدەنی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوە چوو. ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ساڵی ٢٠١٥ بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی وەکوو نەخشە ڕێگای هەڵمەتی گوێزرانەوەی سیاسی لە سووریا " بە کۆی ئەندامەکانیەوە پەسەن کردبوو. قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربلاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا.