تەقینەوە لە عەفرینی سووریا ٣٩ کوژراووبرینداری لێکەوتەوە
تشرینی یهکهم 31, 2019 12:19 Asia/Tehran
دوابەدوای تەقینەوەی ترۆمۆبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری عەفرینی سووریا کە لە ژێر زاڵیەتی هێزە چەکدارەکانی ژێر پشتیوانی تورکیایە ، نۆکەس کوژران و٣٠ کەسیش برینداربوون .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادین ، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ترۆمۆبیلێکی بۆمبئاخنکراو لە مەیدانی ئەلهیلال هەڵکەوتوو لە ناوەندی شاری عەفرین لە گردوپەڕی حەڵەب تەقیەوە. ئەم تەقینەوەیە نۆ کوژراو وسیی برینداری لێکەوتەوە. ئەم تەقینەوەیە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕ وبیناکانی دەوروبەری، بەڵام هێزە فریاکەو و ئاسایشتیەکان لە شوێنی ڕووداوەکە دان. هیچ گروپێک هەتا ئێستاکە بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ. شارەکانی باکووری حەڵەب کە لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان دایە ، شایەتی تەقینەوەی بەردەوامە.
سەرپەیڤ