بەشار ئەسەد: "ئەبوبەکر بەغدادی" بەکرێگیراوی ئەمریکا بوو
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: ئەمریکا تەنیا لەگەڵ ئەو لایەنانە ڕێک و کۆکە کە بتوانن سیاسەتاکانی کۆشکی سپی پەیڕەو بکەن.
"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕاشاتودەی کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، بەئاماژە بەوەی کە "ئەبوبەکر بەغدادی" سەرکردەی تاقمی ترۆریستیی داعش، بەکرێگیراو و ڕاسپاردەی ئەمریکا بوو، وتی: ئەمریکا لەکاتێکدا ئیدیعای کوژرانی "بن لادەن" و"ئەبوبەکر بەغدادی" دەکا کە تەرمەکانیان پێشان نادا.
بەشار ئەسەد وتی: ئەمریکا لەحاڵێکدا لەهەوڵدایە هەتا خۆی بە بانگەشەکەری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان بناسێنێ کە ئەو وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ تورکیا لەساڵی٢٠١٤ـەوە هاوبەشی ترۆریستانی داعشی لە تاڵانکردنی نەوتی سوریایە.
سەرۆک کۆماری سوریا بەئاماژە بەوەی کە ئیسرائیلیەکان دوژمنانی خەڵکانی ناوچەن، وتی: رژیمی زایۆنی بەشێک لە سەرزەوینی سوریای داگیرکردووە بۆیە، هاوبەش دەبێ لەهەر ڕەوتێکدا کە بەزیانی سوریا بشکێتەوە.
بەشار ئەسەد هەروەها بەئاماژە بە دووربوونی میدیا رۆژاواییەکان لە واقیع خوازیی، پێی داگرت: سەقامی ئێستای سوریا، بەهۆی گیان بەختکردنی زیاتر لە١٠٠هەزار سەربازی سوریایە کە کوژراون یان بریندار بوون.
سەرۆک کۆماری سوریا بەڕەخنەگرتن لە پێوەرە دووفاقیەکانی رۆژاوا، وتی: بەپێی گێڕانەوەی رۆژاواییەکان، گولـلە، مووشەک و بۆمبەکانی سوپای سوریا تەنیا کەسانی ناسەربازی دەپێکێ، و هێرشە ئاسمانییەکانی سوریا تەنیا لەدژ گرووپە ترۆریستییەکان ئەنجام دەگرێت. بەشارئەسەد بەئاماژە بەوەی کە زۆربەی کوردانی سوریا، پەیوەندیی شیاویان لەگەڵ سیستەمی سیاسیی وڵاتدا هەیە، وتی: رۆژاوا لەهەوڵی زیان گەیاندن بە خەڵکی سوریایە، چونکە چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە ئەو خەڵکە لەدژ نیزامی سوریا دەجوڵێنەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە گەلانی سوریا پاڵپشتی سیستەمی سیاسیی وڵاتەکەیانن.