وشداریی روسیا بە ئەمریکا لە بارەی کۆنتڕوڵکردنی بیرە نەوتیەکانی سوریا
تشرینی دووهم 12, 2019 04:26 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی روسیا لە بارەی دەسبەسەر داگرتن و کۆنتڕوڵی بیرە نەوتیەکانی سوریا وشداری بە ئەمریکا دا .
بە پێی راپۆرتی ئیتارتاس ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئێوارەی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕنسێکی هاوبەشدا لە گەڵ زوھران منکاسیان ھاوشانی ئەرمەنیی خۆی لە ئیرەڤان گونی : ھەوڵی ئەمریکا بۆ کونتڕۆڵکردنی دامەزراوە نەوتیەکانی سوریا نایاساییە .
لاڤرۆڤ ، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە باکوری سوریا بە بیانووی پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکانی ئەم وڵاتەی وەک دزینی نەوتی سوریا زانی .
سێرگی لاڤرۆڤ وتیشی : ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا نەک ھەر یارمەتیەکی ئاشتی و سەقامی سوریا نادات بەڵکوو دەبێتە ھۆی زیادبوونی نائەمنی .
سەرپەیڤ