سوپای سوریا دەستدرێژکاران بۆ سەر ئاسمانی دیمەشقی داوەتە بەرپەلاماری خۆی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371702-سوپای_سوریا_دەستدرێژکاران_بۆ_سەر_ئاسمانی_دیمەشقی_داوەتە_بەرپەلاماری_خۆی_دا
بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا ئامانجێکی دەستدرێژکاری لە ئاسمانی شارۆچکەی "داریا" لە گردو پەڕی "دیمەشق"، پێتەختی ئەم وڵاتە،پێکاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2019 12:42 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا دەستدرێژکاران بۆ سەر ئاسمانی دیمەشقی داوەتە بەرپەلاماری خۆی دا

بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا ئامانجێکی دەستدرێژکاری لە ئاسمانی شارۆچکەی "داریا" لە گردو پەڕی "دیمەشق"، پێتەختی ئەم وڵاتە،پێکاوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛هەواڵدەری فەرمی سوریا(سانا) ڕاپۆرتی داوە؛ بەیانی ئەمرۆ سێشەممە  بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا بە وەبەر پەلامار دانیی ئامانجی دەستدرێژکاران،ئەوان ناچار بە هەڵاتن لە ئاسمانی گردو پەڕی دیمەشق کرد.

هەواڵدەری سانا هەروەها گوتیشی،لەئاکامیی پەلاماری ئاسمانی دوژمنی دەستدرێژکار بۆ سەر باڵاخانەیەک لە نزیکی باڵوێزخانەی لوبنان لە ناوچەی"ئەلمەزە" لە "دیمەشق" ژمارێک کەس کوژراون و یان بریندار بوون. هێشتا وردیاتی زیاتر لە بارەی ئەم هەواڵە بڵاو نەبۆتەوە. 

 بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا دوایین جار ٢٥ـی ئاگۆستی پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گردو پەری دیمەشقی بەرپەرچدابوو.