بەشار ئەسەد: واشێنگتۆن خەریکی دزینی نەوتی سووریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371836-بەشار_ئەسەد_واشێنگتۆن_خەریکی_دزینی_نەوتی_سووریایە
سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای شوبهاندنی ئەمریکا بە ڕژێمی نازیی ئاڵمانیا وتی:واشێنگتۆن خەریکی دزینی نەوتی سووریایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2019 13:48 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: واشێنگتۆن خەریکی دزینی نەوتی سووریایە

سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای شوبهاندنی ئەمریکا بە ڕژێمی نازیی ئاڵمانیا وتی:واشێنگتۆن خەریکی دزینی نەوتی سووریایە.

(بەشار ئەسەد)سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووسیا24  کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە، وتیشی: حکومەتی ئەمریکا سیستمێکە کە کۆمپانیاکان بە پێی بەرژەوەندیی خۆیان هەڵیدەسوڕێنن.

سەرۆک کۆماری سووریا  وێڕای وەبیر هێنانەوەی ئەم خاڵەی کە نەوت لەو هۆکارانەی هێرشی ئاڵمانیای نازی بۆ سەر ڕووسیا لە شەڕی دووهەمی جیهانی دا بوو، وتیشی : ئەمڕۆ ئەمریکاش هەمان کار دەکات کە ئاڵمانییەکان لە شەڕی دووهەمی جیهانی ئەنجامیان دا.

ئەسەد، هەروەها لە بارەی کوژرانی ( جەیمزلا مژرار) دامەزرێنەری بریتانیی کڵاوسپیەکانی سووریا لە ئەستەمۆڵ وتیشی: ئەویش وەکوو ئەبوبەکر بەغدادیی سەرکردەی داعش کوژرا، چونکو ئەو کەسانە کۆمەڵێک نهێنیی گرینگیان پێ بوو کە هاوکات ڕڵیشیان بەسەر چوو بوو.

سەرۆک کۆماری سووریا، مردنی سەرکردەی تاقمۆکەی کڵاوسپییەکانی وەک پاکتاوکردنێکی هەواڵگریانە باس کردو وتی:ڕێکخراوە هەواڵگرییە ڕۆژئاوایی و تورکەکان و بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە دامەزراندن و بەهێز کردنی کڵاوسپییەکاندا هاوکارییان هەبووە، کەچی هەر هەموویان لەژێر چاودێریی ناوەندی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا(سی ئای ئەی)دا بوون.