پوتین : جێگیربوونی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە
تشرینی دووهم 15, 2019 13:08 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: مۆسکۆ بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا بەیاسایی نازانێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تاس؛ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەکۆتایی دانیشتنی سەرانی گرووپی بریکس لە برێزیل، وتی: سەربازانی ئەمریکی لەلایەن بەرپرسانی فەرمیی دەمشق بۆ سوریا بانگهێشت نەکراون و ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش نایانگرێتەوە.
پوتین پێی داگرت؛ هەرشارەزایەکی بێلایەن، دان دەنێ بە دەوری مۆسکۆ لەجێگیرکرانی دۆخی سوریا ئەوە لەکاتێکدایە کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا پێش هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا، لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم پێشکەوتنێکی نەبوو.
سەرپەیڤ