حەوت شەهید لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکیی ترۆریستان بۆسەر شاری "حەڵەب"ی سوریا
تشرینی دووهم 22, 2019 11:39 Asia/Tehran
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی و بەهاوەنی رۆژی پێنج شەممەی ترۆریستان بۆسەر گەڕەکانی ئەعزەمییە، سەلاحەدین، زوبدیە، حەمدانییەو جەمیلیەی حەڵەب، حەوت کەسی سیڤیلی سوری شەهید بوون.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، ژماری شەهیدانی پەلاماری ترۆریستان بە بەکارهێنانی سی گولـلە رۆکێت و هاوەن بۆسەر شاری حەڵەب، حەوت کەس وژماری بریندارانی سی کەس ڕاگەیاند.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بە هێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێکرا.
سوپای سوریا بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران وداکۆکی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ و گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەش خەریکە شکست دێنن ولەناو دەچن.
سەرپەیڤ