تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە گرێ سپی سووریا
تشرینی دووهم 23, 2019 11:55 Asia/Tehran
لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە شاری گرێ سپی لە باکوری سووریا، لانیکەم دە کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، تائێستا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی تەقینەوەی رۆژی شەممەی ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە شاری گرێ سپی نەگرتووەتە ئەستۆ.
دووی نۆڤمبەریش ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە بازاڕی گرێ سپی تەقییەوە کە لانیکەم١٩کوژراو و٣٠برینداری لێکەوتەوە.
گرێ سپی سەربە پارێزگاری ڕەققە لەباکوری سوریا، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ژێرفەرمانی تورکیا دایە.
شارە باکوریەکانی سوریا جار ناجارێک بەرەوڕووی تەقینەوەی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ سکلیتی بۆمبڕێژکراو دەبن.
سەرپەیڤ