بانگەشەی داواکارانەی بەرپرسێکی ئەمریکی لەمەر کێڵگە نەوتیەکانی سووریا
نوێنەری حکومەتی ئەمریکا بۆکاروباری سووریا بانگەشەی کرد کە بوونی سەربازانی ئەمریکی لەسەر کێڵگە نەوتیەکانی سووریا، بوونێکی یاساییە!
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران بەشی یانەی پەیامنێرانی گەنج، "جێمز جێفری" نوێنەری حکومەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رۆژی هەینی وتی: "ئامادەبوونی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتیەکانی سوریا یاساییە، من لەسەر ئەو بڕوایەم کە ئەو کردەیە لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان نییە."
"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرباری بەڵێنیەکەی بۆ کشاندنەوەی سەربازەکانی لە سوریا، رایگەیاند، هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لەکێڵگە نەوتیەکانی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات دەمێننەوە. شوێنێک لە ٩٠ لەسەتی پاشەکەوتی نەوتیی سوریای لێیە.
"لیندسی گراهام" سێناتۆری توندڕەوی ئەمریکی پێشتر لە پەیامێکی لە توئیتەردا داوای کردبوو، لە داهاتی فرۆشی نەوتی سوریا، تێچووی سەربازیی ئەمریکا لەو وڵاتە دابین دەبێ.