ڕزگار کردنی گوندێک لە ئیدلەب لە چنگی ڕەشەکوژان
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ڕۆژی یەکشەمە دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ تڕوڕیستانی بەرەی نوسرە توانیان کۆتایی بدەن بە داگیرکردنی ئەلمشیرفە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلەب .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری سووریا سانا ، ڕزگار بوونی ئەو گوندە دوای پێنج سال بە دوای تێکهەڵچوونی توند و بەربلاوی ئەرتەشی سووریا لە گەڵ تڕوڕیستانی بەرەی نوسرە و زەبر دانی قورس لەوان بە دی هات .لەو دوپراسیونەدا ژومارێک لە تڕوڕیستان کە ڕووبەڕووی خۆڕاگڕی ئەرتەشی سووریا بووەتەوە بەرەو بنکەکانی خۆیان لە ئیدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەڵاتوون . ئەرتەشی سووریا لە ئووتی ڕابردووش بەشگەلێکی زۆر لە پارێزگای ئیدلەب شاری ئیستراتژیکی خان شەیخون و ناوچە باکووریەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای حەمایان لە چنگ تڕوڕیستان دەرهێنا بوو . پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تڕوڕیستان لە سووریایە .