دەسپێکی خولی دووهەمی گرووپی کاریی ئامادەکردنی دەستوری سوریا لە ژنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372433-دەسپێکی_خولی_دووهەمی_گرووپی_کاریی_ئامادەکردنی_دەستوری_سوریا_لە_ژنێڤ
گرووپی کاریی سەربە کۆمیتەی تاووتوێ دەستوری سوریا، خولی دووهەمی دانیشتنەکانی لە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤی سوئیس دەس پێ دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2019 13:11 Asia/Tehran
  • دەسپێکی خولی دووهەمی گرووپی کاریی ئامادەکردنی دەستوری سوریا لە ژنێڤ

گرووپی کاریی سەربە کۆمیتەی تاووتوێ دەستوری سوریا، خولی دووهەمی دانیشتنەکانی لە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤی سوئیس دەس پێ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی "سانا"ی سوریا؛ نووسینگەی "گییەر پیترسۆن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو دانیشتنە ئەمڕۆ دووشەممە بەهاوبەشیی شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی ئەو وڵاتە، شاند و وەڤدەکانی دیکەو لەپشت دەرگا داخراوەکان وەک خولی ڕابردوو بەڕێوە دەچێ.

گرووپی کاریی نووسین وئامادەکردنی یاسای بنەڕەتیی نوێی سوریا خولی یەکەمی دانوستانەکانی رۆژی دووشەممە چواری نۆڤمبەری٢٠١٩ لە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤی سوئیس بەڕێوە بردبوو، کە تێیدا بەرنامەی کاری پێشنیارکراوی شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی سوریا، پشت ڕاست کرایەوە.

ئەو شاندە هەروەها جەختی کردووە لەسەر پرس وبابەتی وەک بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، و شەرمەزارکردنی وڵاتانی لایەنگری ئەو بابەتانە.

لەو گرووپەی کاردا ١٥ نوێنەری حکومەتی سوریا، پانزە کەس لەنەیارانی حکومەت و پانزە کەسی دیکە لە کۆمەڵگای مەدەنی وسەربەخۆیانی ئەو وڵاتە بەشدارن.