بەشار جەعفەریی : دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەر بیرە نەوتیەکانی سوریادا رەت دەکەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i373824-بەشار_جەعفەریی_دەسەڵاتی_ئەمریکا_بەسەر_بیرە_نەوتیەکانی_سوریادا_رەت_دەکەینەوە
نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی رەوشی سیاسی سوریا ، دسەڵاتی ئەمریکای بەسەر بیرە نەوتیەکانی ئەم وڵاتەدا رەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2019 10:55 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەریی : دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەر بیرە نەوتیەکانی سوریادا رەت دەکەینەوە

نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی رەوشی سیاسی سوریا ، دسەڵاتی ئەمریکای بەسەر بیرە نەوتیەکانی ئەم وڵاتەدا رەتکردەوە .

بە پێی راپۆری ئیرنا ، بەشار جەعفەریی شەوی رابردو لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشدا لە بارەی رەوشی سیاسی سوریا ، وێڕای رەتکردنەوەی دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەر بیرە نەوتیەکانی سوریادا گوتی : خاشەبڕکردنی تیرۆریستان ئامانجی سەرەکیی دانوستانەکانی ناسراو بە رەوتی ئاستانەیە .

 بەر لەوەش چەندین راپۆر لە بارەی هاریکاریی لەشکەریانی ئەمریکی لە گەڵ رێکخراوی تیڕرۆریستیی داعش بۆ قاچاغکردنی نەوتی سوریا بڵاوببووەوە .

ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان بە شێوەی نایاسایی  و بێ مۆڵەتی دمشق لە سوریا ئامادەبوونی سەربازیی هەیە .

کاربەدەستانی سوریا بە جاران جەختیان کردووەتەوە کار و هەنگاوەکانی ئەمریکا لە سوریا بە مانای داگیرکاریە .