تێکڕمانی بنکەی سەرەکیی گروپە تیرۆریستیەکان لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i373959-تێکڕمانی_بنکەی_سەرەکیی_گروپە_تیرۆریستیەکان_لە_باکووری_سوریا
ئەرتەشی سوریا دوای تێکهەڵچوونی قورسی رۆژی دوشەممە لە گەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ، گرنگترین بنکەی ئەم تاقمە تیرۆریستیەی لە پارێزگەی ئیدلب گرتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2019 04:46 Asia/Tehran
  • تێکڕمانی بنکەی سەرەکیی گروپە تیرۆریستیەکان لە باکووری سوریا

ئەرتەشی سوریا دوای تێکهەڵچوونی قورسی رۆژی دوشەممە لە گەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ، گرنگترین بنکەی ئەم تاقمە تیرۆریستیەی لە پارێزگەی ئیدلب گرتەوە .

بەپێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، بە کەوتنی بنکەی سەرەکیی تاقمی تیرۆریستیی نوسرە لە شاری جەرجناز لە پارێزگەی ئیدلب ، مەودای نێوان هێزەکانی ئەرتەش لە گەڵ شارۆکەی ستراتژیکی مەعرە نوعمان گەورەترین شاری پارێزگەی ئیدلب و گەرووی پێوەندیی دمشق بە پارێزگەی ئیدلب گەیشتە کەمتر لە 8 کیلومەتر .

لە درێژەی هەڵمەتی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری باشووری پارێزگەی ئیدلب ، هێزەکانی ئەرتەش بە دەکارهێنانی پەلاماری زەوینی و ئاسمانیی بەرفراوان و هەڵمەتی سەربازیی ، توانیان خێرا چەند بەشێکی زۆر لە باشوور و باشووری رۆهەڵاتی ئیدلب لە باکووری ئەم وڵاتە لەوان چەندین گوند و شاری بچووک بگرنەوە .