زۆر بوونی هەژماری هێزی ئەمریکایی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i375124-زۆر_بوونی_هەژماری_هێزی_ئەمریکایی_لە_سووریا
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا هێزی تازەی بەڕێ کردووە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچە نەوتخێزەکانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2020 11:43 Asia/Tehran
  • زۆر بوونی هەژماری هێزی ئەمریکایی لە سووریا

مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا هێزی تازەی بەڕێ کردووە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچە نەوتخێزەکانی ئەم وڵاتە.

هەواڵدەریی ئاناتوولی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ سەدان هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا بە ١٢٠ لۆریی هەڵگری چەک و کەرەستەی جەنگی لە ناوچەی سەرسنووریی ئەلوەلیدی ئێراق چوونەتە خاکی سووریا و بەرەو حەسەکە و دەیروزور دەڕۆن.

ئەمریکا پاش ئۆپەراسیۆنی "کانیای ئاشتی" تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فورات و لە نێوان سەریکانێ و گرێسپی، سەدان  دەزگەی لۆریی هەڵگری چەک و  کەرەستەی جەنگی بەڕێ کردووە بۆ ناوچە.

ئەمریکا بۆ ناوچە نەوتییەکانی سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارە کوردەکاندایە، چەک و کەرەستەی سەربازی ناردووە.

هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە حەسەکە، ڕەقە، دەیروزوری ژێر کۆنترۆڵی گرووپە کوردەکانی سووریا ١١ بنکە و وێستگەی سەربازی و هەواڵگرییان داناوە.