دەربڕینی نیگەرانیی کاربەدەستێکی رێکخراوی نەتەوەکان لە ئامادەبوونی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i375707-دەربڕینی_نیگەرانیی_کاربەدەستێکی_رێکخراوی_نەتەوەکان_لە_ئامادەبوونی_لەشکەریانی_ئەمریکی_لە_سوریا
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا ، لە ئامادەبوونی نایاسایی لەشکەریانی ئەمریکی لەو وڵاتە نیگەرانی دەربڕی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2020 11:57 Asia/Tehran
  • دەربڕینی نیگەرانیی کاربەدەستێکی رێکخراوی نەتەوەکان لە ئامادەبوونی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا ، لە ئامادەبوونی نایاسایی لەشکەریانی ئەمریکی لەو وڵاتە نیگەرانی دەربڕی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، گیەر پێدرسۆن رۆژی شەمە لە چاوپێکەوتنی سێرگی شایگۆ وەزیری بەرگریی روسیا گوتی ئەو داکۆکی دەکات لە هەڵوێستی روسیا لە بارەی هێزە بیانیە بانگێشت نەکراوەکان لە سوریا لە وان لەشکەریانی ئەمریکی و ئەم ئامادەبوونە بە مایەی نیگەرانی دەزانێ .

 پێدرسۆن گوتیشی: ئامادەبوونی هێزە بیانیەکان لە سوریا کێشەیەکی جددی یە .

وەزیری بەرگریی روسیاش لەم دیدارەدا بە توندی رەخنەی گرت لە دزینی سامانی نەوتی سوریا لە لایەن ئەمریکیەکانەوە .

لەشکەریانی ئەمریکی و هەندێ هێزی هاوپەیمانی ئەوان لە رێکخراوی ناتۆ و هەروەها ئەرتەشی تورکیا ، ئەو هێزە بیانیانەن کە بەشێوەی نایاسایی لە سوریان .