پەلاماری بەگوللە هاوەن کرایە سەر دام و دەزگەی گازییەکانی ڕۆژاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376200-پەلاماری_بەگوللە_هاوەن_کرایە_سەر_دام_و_دەزگەی_گازییەکانی_ڕۆژاوای_سووریا
تەلەڤزیۆنیی دەوڵەتیی سووریا ڕایگەیاند کە تیرۆریستان بە گوللە هاوەن دام و دەزگە گازییەکانی "حومس" لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داوەتە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەگوللە هاوەن کرایە سەر دام و دەزگەی گازییەکانی ڕۆژاوای سووریا

تەلەڤزیۆنیی دەوڵەتیی سووریا ڕایگەیاند کە تیرۆریستان بە گوللە هاوەن دام و دەزگە گازییەکانی "حومس" لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ تەلەڤزیۆنی دەوڵەتیی سووریا سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: کارگەی گازیی "ئیبلا" لە ڕۆژهەڵاتی شاری حومس و دام و دەزگەیەکی دیکەی ناوچەی باشووری ئەم شارە وەبەر پەلاماری بەگوللە هاوەنی تیرۆریستان کەوتووە.

هەواڵی دیکەیش ئەوەیە کە هێزەکانی سوپای سووریا بە کۆنترۆڵی دوو شارۆچکەی "تەرەنبە" و "ئەلنەیرب" گەیشتوونەتە یەک کیلۆمەتریی شاری "سەراقیب" و ٨ کیلۆمەتریی شاری "ئیدلیب".

سوپای سووریا لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە کاردانەوە بە بنپێ کرانی بەردەوامی ئاگربڕ لە لایەن تیرۆریستانەوە لە پاریزگای ئیدلیب، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لەو ناوچەیە دەست پێ کردووە و تا ئێستا توانیویە چەن ناوچەیەکی ئەم پارێزگایە بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە وچەن ناوچەیەکی ڕۆژاوای حەڵەب و ڕۆژهەڵاتی لازقیە، تیرۆریزم بە تەواوەتی لەم وڵاتە بنەبڕ دەکرێ.