پەلاماری بەگوللە هاوەن کرایە سەر دام و دەزگەی گازییەکانی ڕۆژاوای سووریا
تەلەڤزیۆنیی دەوڵەتیی سووریا ڕایگەیاند کە تیرۆریستان بە گوللە هاوەن دام و دەزگە گازییەکانی "حومس" لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داوەتە بەر پەلامار.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ تەلەڤزیۆنی دەوڵەتیی سووریا سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: کارگەی گازیی "ئیبلا" لە ڕۆژهەڵاتی شاری حومس و دام و دەزگەیەکی دیکەی ناوچەی باشووری ئەم شارە وەبەر پەلاماری بەگوللە هاوەنی تیرۆریستان کەوتووە.
هەواڵی دیکەیش ئەوەیە کە هێزەکانی سوپای سووریا بە کۆنترۆڵی دوو شارۆچکەی "تەرەنبە" و "ئەلنەیرب" گەیشتوونەتە یەک کیلۆمەتریی شاری "سەراقیب" و ٨ کیلۆمەتریی شاری "ئیدلیب".
سوپای سووریا لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە کاردانەوە بە بنپێ کرانی بەردەوامی ئاگربڕ لە لایەن تیرۆریستانەوە لە پاریزگای ئیدلیب، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لەو ناوچەیە دەست پێ کردووە و تا ئێستا توانیویە چەن ناوچەیەکی ئەم پارێزگایە بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە.
پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە وچەن ناوچەیەکی ڕۆژاوای حەڵەب و ڕۆژهەڵاتی لازقیە، تیرۆریزم بە تەواوەتی لەم وڵاتە بنەبڕ دەکرێ.