سووریا بوونی ھێزەکانی تورکیای لە خاکی خۆی دا بە نایاسایی زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376248-سووریا_بوونی_ھێزەکانی_تورکیای_لە_خاکی_خۆی_دا_بە_نایاسایی_زانی
سەرکردەی سوپای سووریا ڕایگەیاند: بوونی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە نایاساییەو ھەنگاوێکی دوژمنکارانە دێتە ئەژمارو سوپای سووریا بە تەواوی ئامادەو لە سەرھەستە بۆ وەڵامئانەوەی ھەرچەشنە ھێرشێکی ئەو ھێزانە دژی لەشکریانی خۆی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2020 06:21 Asia/Tehran
  • سووریا بوونی ھێزەکانی تورکیای لە خاکی خۆی دا بە نایاسایی زانی

سەرکردەی سوپای سووریا ڕایگەیاند: بوونی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە نایاساییەو ھەنگاوێکی دوژمنکارانە دێتە ئەژمارو سوپای سووریا بە تەواوی ئامادەو لە سەرھەستە بۆ وەڵامئانەوەی ھەرچەشنە ھێرشێکی ئەو ھێزانە دژی لەشکریانی خۆی.

سەرکردەی سوپای سووریا لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: سوپای سووریا ھەروەھا ئەرکی نیشتیمانیی خۆی لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە سەرزەوینی سووریاو لەنێو بردنی تاقمە تیرۆریستەکان کە ھێرش دەکەنە سەر ناوچە ناسەربازییەکان و شارومەندانی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەب، بەردەوام دەکات.

سوپای سووریا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھێزەکانی سوپا ھەروا لە ئاراستەی پاراستنی گیانی شارومەندانی سڤیل لە شاری سەراقیب و ناوچەی تەل توفان لە ئیدلەب کە لەژێر گەمارۆی تیرۆریستاندایە، ھەوڵ دەدات.