سووریا بوونی ھێزەکانی تورکیای لە خاکی خۆی دا بە نایاسایی زانی
شوبات 05, 2020 06:21 Asia/Tehran
سەرکردەی سوپای سووریا ڕایگەیاند: بوونی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە نایاساییەو ھەنگاوێکی دوژمنکارانە دێتە ئەژمارو سوپای سووریا بە تەواوی ئامادەو لە سەرھەستە بۆ وەڵامئانەوەی ھەرچەشنە ھێرشێکی ئەو ھێزانە دژی لەشکریانی خۆی.
سەرکردەی سوپای سووریا لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: سوپای سووریا ھەروەھا ئەرکی نیشتیمانیی خۆی لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە سەرزەوینی سووریاو لەنێو بردنی تاقمە تیرۆریستەکان کە ھێرش دەکەنە سەر ناوچە ناسەربازییەکان و شارومەندانی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەب، بەردەوام دەکات.
سوپای سووریا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھێزەکانی سوپا ھەروا لە ئاراستەی پاراستنی گیانی شارومەندانی سڤیل لە شاری سەراقیب و ناوچەی تەل توفان لە ئیدلەب کە لەژێر گەمارۆی تیرۆریستاندایە، ھەوڵ دەدات.
سەرپەیڤ