ڕێککەوتنی پوتین و ئەردوغان بۆ ڕێکخستنی زیاتری ھەنگاوەکانیان لە سووریا
سەرۆکانی ڕووسیاو تورکیا لە بەرگرتنی تەگبیرێکی خێرایان بۆ ڕێکخستنی ھەنگاوە ھاوبەشەکانیان بە مەبەستی چەسپاندنی ڕەوشتی سووریا بە پێویست زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی نۆڤێستی، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا ڕەوتی بارودۆخی ناوچەی کەم ئاڵۆزیی ئیدلەبی سووریایان تاوتوێ کردو لە بارەی تێکچڕژانی ڕەوشتی ئەم ناوچەیە نیگەرانییان دەربڕی.
پوتین و ئەردوغان ھەروەھا لە سەر پێویستیی ڕاپەڕاندنی وردی ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە چەسپاندنی ڕەوشتی ئیدلەب لە ڕووی ھەوڵی ھاوبەش بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی جم و جوڵی تاقمە چەکدارە تیرۆریستییەکان لەم ناوچەیە، جەختیان کرد.
کرملین جەختی لەوەش کردەوە کە لە ڕەوتی ئەو وتووێژانەدا ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئاماژەی کردووەتە پەرە سەندنی جم و جوڵی تاقمە تیرۆریستییەکان و ھێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکان کە قوربانیی بێ ئەژماری لەنێو خەڵکی سڤیل دا لێ کەوتووەتەوە.
سوپای سووریا لە ماوەیەک لەمەپێشەوە لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەوڵی تیرۆریستان لەمەڕ پێشێلکردنی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب، ھەڵمەتێکی سەربازیی لەم ناوچەیەدا دەست پێ کردو ھەتا ئێستاش توانیویەتی بەشگەلێکی ئەم پارێزگایە بخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.