گەییشتنی سوپای سووریا بە شاری ستراتژیی «سەراقیب»
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376299-گەییشتنی_سوپای_سووریا_بە_شاری_ستراتژیی_سەراقیب
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای سووریا چوونەتە نێو شاری ستراتژیی «سەراقیب» لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2020 04:54 Asia/Tehran
  • گەییشتنی سوپای سووریا بە شاری ستراتژیی «سەراقیب»

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای سووریا چوونەتە نێو شاری ستراتژیی «سەراقیب» لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتووشیەتی: سوپای ئەم وڵاتە بە داخستنی ھێڵەکانی پاڵپشتیی تیرۆریستان لە لای دەڤەری باشووری شاری حەڵەبەوە، ھەڵمەتی پاکتاوکردنی شاری «سەراقیب»ی دەست پێ کردووە.

سوپای سووریا ڕۆژی سێ شەممەش گوندەکانی "مەردیخ"، "کەدور"و ،"رویحە"ی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

سوپای سووریا لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کرداری تیرۆریستان لەمەڕ پێشێلکردنی ئاگربڕەکەی پارێزگای ئیدلەب، ھەڵمەتێکی سەربازیی لەم ناوچەیەدا دەست پێ کردووەو ھەتا ئێستا توانیویەتی بەشگەلێکی ئەم پارێزگایە بخاتەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

سوپای سووریا ھاوکات لەگەڵ پێشڕەوی لە باشووری پارێزگای ئیدلەب ھەڵمەتێکی لە ڕۆژئاواو باشووری حەڵەب بۆ پاک کردنەوەی ئەم ناوچانە لە بوونی تیرۆریستان دەست پێ کردووە.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە و بەشەکانی ڕۆژئاوای حەڵەب و ڕۆژھەڵاتی لازقییە بوونی تیرۆریزم لەم وڵاتە کۆتایی پێ دێت.