یانزە کوژراوو بریندار لە ھێرشی بە ھاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر حەڵەبی سووریا
تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژئاوای شاری حەڵەب، باکووری سووریا، بڕێک لە ناوچەکانی ئەم شارەیان داوەتە بەر ھێرشی ھاوەن و ڕاکێتی خۆیان.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، لە ھێرشی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژئاوای شاری حەڵەب، لانیکەم چوار کەسی سڤیل لەوانە منداڵێک کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ھەر لەم حاڵەدا، پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای ئیدلەب و ھەروەھا پێکدادانە توندەکانی نێوان ھێزەکانی سوپاو تیرۆریستان لە ڕۆژئاواو باشووری حەڵەب ھەروا بەردەوامە.
سوپای سووریا لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کرداری تیرۆریستان لەمەڕ پێشێلکردنی ئاگربڕەکەی پارێزگای ئیدلەب، ھەڵمەتێکی سەربازیی لەم ناوچەیەدا دەست پێ کردووەو ھەتا ئێستا توانیویەتی بەشگەلێکی ئەم پارێزگایە بخاتەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
سوپای سووریا ھاوکات لەگەڵ پێشڕەوی لە باشووری پارێزگای ئیدلەب ھەڵمەتێکی لە ڕۆژئاواو باشووری حەڵەب بۆ پاک کردنەوەی ئەم ناوچانە لە بوونی تیرۆریستان دەست پێ کردووە.
پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە و بەشەکانی ڕۆژئاوای حەڵەب و ڕۆژھەڵاتی لازقییە بوونی تیرۆریزم لەم وڵاتە کۆتایی پێ دێت.