تەقیندرانەوەی ترۆمۆبیلی بۆمبئاخنکراو لە عەفرینی سووریا /هەشت کەسی سیڤیل کوژران
ترۆمۆبیلێکی بۆمبئاخنکراو ئەمڕۆ دوشەممە لە شاری عەفرین، لەباکووری پارێزگەی حەڵەبی سووریا تەقیەوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەسی سیڤیل کوژران وبریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، بە هۆی تەقینەوەی ترۆمۆبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە یەکێ لە ڕێگاکانی هاتوو چووی شاری عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، هەشت کەسی سیڤیل کوژران و١٧ کەسی تریش بریندار بوون کە دۆخی حەوت کەسیان خراپ ڕاگەێندراوە. ڕۆژی یەکشەممەیش بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە شارۆچکەی سەنعەتی عەفرین ، چەند کەسی ناسەربازیش برینداربوون. سوپای تورکیا لە دوو هەڵمەت بەناوی " قەڵغانی فورات" وچڵە زەیتوون" چوار هەزار کیلومێتر لە خاکی سووریا وشارەکانی ئەلباب ، ئیعزاز، جرابلۆس وعەفرین یان لە باکووری ئەم وڵاتە داگیرکردووە. دەوڵەتی سووریا بە داگیرکردن ونایاسایی زانینی هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی عەفرین وناوچەکانی تری باکووری سووریا ، خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریا بوو. شارەکانی باکووری حەڵەب کە لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان دایە ، شایەتی تەقینەوەی بەردەوامە.