هەڕەشەی سەربازی تورکیا لە دژی سووریا
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵیی" : لەئەگەریی بەردەوامبوونی پەلاماری هێزە سووریەکان بۆسەر بنکە وبارەگای هێزەکانی لە باکووری سووریا ، بنکە وبارەگای هێزە سووریاییەکان لە لایەن تورکیاوە دەدرێتە بەر پەلامار.
" خلوسی ئاکار" لە وتووێژ لەگەڵ نوێترین ژمارەی ڕۆژنامەی حوڕییەت وتی: ئەگەر بە وشدارەکانی تورکیا لە هەمبەر هەڵمەتی سوپای سووریا لە پارێزگەی ئیدلیب لەباکووری سووریا کەمتەر خەمی بکرێت، ئانکارا نەخشە وپلانی جێگیرەوەی سەربازی لە دەژی دەمیشق جێبەجێ دەکات. وەزیری بەرەڤانی تورکیا وتی: ئەگەر دەوڵەتی سووریا هەتا کۆتایی مانگی فڤۆریە لە دەوروبەری پۆستەکانی دیدەوانی تورکیا پاشەکشە نەکات، ئانکارا بۆ هەڵمەتێکی سەبازی تر لە باکووری سوویا ڕاناوەستێت. وەزیری بەرەڤانی تورکیا هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەمەکە پوستەکانی دیدەوانی ئەم وڵاتە لە ئیدلیب دەمێنێتەوە بانگەشەی کرد: مەبەست لە هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆ ناوخاکی سووریا بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستەکانە. لە پەلاماری حەوتەی ڕابردووی هێزەکانی سووریا بۆ سەر بنکە وبارەگای هێزەکانی تورکیا لە پارێزگەی ئیدلیب لە ناو خاکی سووریا ، ژمارەیەکی تر لە هێزەکانی تورکیا کوژران وبرینداربوون وئەم مەسەلەیە بووە هۆی ڕق وتوڕەیی ئانکارا. لەگەڵ هەموو ئەمانە ئەرکانی گشتیی سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە لە درێژەی پیشڕەوی هێزەکانی سووریا لە دژی بنکە وبارەگای گروپە تیرۆریستەکان لە پارێزگەی ئیدلیب ، فرەتر لە ٦٠٠ کیلومێتر ی چوار گوشە لە سەرزەویەکانی ئەم ناوچە وپارێزگەی حەڵەب لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان ڕزگار کراوە.