وەبەر پەلامار کەوتنی بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە لایەن تورکیاوە
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی کرد کە ئەم وڵاتە ١١٥ بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریای لە پارێزگای ئیدلیب ( هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا) داوەتە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا هەروەها بانگەشەی کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە ١٠٠ سەربازی سوپای سووریا کوژراون.
پێشتریش "خلوسی ئاکار" وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە وتووێژ لە گەڵ دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی "حوڕییەت" وتبووی کە بێتوو پەلاماری هێزەکانی سووریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا بەردەوام بێ، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سووریا وەبەر پە لاماری هێزەکانی تورکیا دەکەون.
لە پەلاماری هەفتەی رابردووی هێزەکانی سووریا بۆسەر بنکە و مەتەریزەکانی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب لە نێو خاکی سووریادا، ژمارێک سەربازی تورکیا کوژراو و بریندار بوونە و ئەم مەسەلەیش تووڕەیی ئانکارای بە دواوە بووە.
وێرای هەموو ئەوانەش ئەرکانی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە لە درێژەی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سووریا دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای ئیدلیب، زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی دیکە لە خاکی ئەو ناوچەیە و پارێزگای حەڵەب لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەرهێنراوە.
تورکیا بە بیانوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەستی گرتووە بە سەر بەشێک لە خاکی سووریادا.