کەوتنەخواری دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستان لە سووریا
هەواڵدەریی سووریا (سانا) سەر لە بەیانی سێشەممە ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانی لە ئاسمانی پارێزگای ئیدلیب (هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا) خستۆتە خوارەوە کە خەریک بوون خۆیان دەگەیاندە بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە دەڤەری لازقییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بنکەی ئاسمانیی حەمیمیمی ڕووسیا لە لازقییە (باکووری ڕۆژاوای سووریا) تا ئێستا جەندین جار لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە وەبەر پەلامار کەوتووە.
ڕووسیا لە دواڕۆژانی سێپتەمبەری ٢٠١٥ـەوە لە چوارچێوی هاوکاری دژە تیرۆریستی لەگەڵ سووریا جگە لە دەکارهێنانی یەکەی هەوافەزای خۆی کە لە بنکەی "حەمیمیم" سەقامگیرە، یەکە دەریایی و ژێردەریاییەکان و هەروەها بۆمبهاوێژە بەژپێوەکانیشی بۆ بۆردومان کردنی بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستانی نێو سووریا بەکار دێنێ.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێ بوو. سوپای سووریا بە یارمەتیی ڕاوێژکارانی کۆماری ئیسلامی و داکۆکیی لۆجستیکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە دابخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش خەریکن بە تەواوەتی تیادەچن.