ناردنی کەلوپەلی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ سوریا
شوبات 13, 2020 06:31 Asia/Tehran
کەناڵی ئەلمەیادین راپۆریدا لۆریەکانی هەڵگری کەلوپەلی لەشکەریانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار ، گەیشتوونەتە سوریا .
هەواڵدەریی سوریا ( سانا ) ش راپۆری دا ، دانیشتوانی گوندی خەربە عەموو لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشڵوو ی سوریا ، بە تێگرتنی دار و بەرد لە لەشکەریانی داگیرکەری ئەمریکی پێشوازیان کرد .
لەشکەریانی ئەمریکی ش تەقەیان لە خەڵک کرد کە بە دوای ئەوەدا ، لەشکەریەکی سوریایی کوژرا و کەسێک بریندار بوو .
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکیش لە باکووری ترین شوێنی سوریا و نزیک سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ تورکیا و عێراقە .
ئەمڕیکا پێشتر بە ناردنی نایاسایی 7 هەزار لەشکەریی بۆ سوریا ، ئەوانی لە 19 بنکەی سەربازیی ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی سوریا لە گەڵ ئەردەن و عێراق تا سنوورەکانی سوریا لە گەڵ تورکیا جێگیر کرد .
سەرپەیڤ