وشداری تورکیا بە سووریا سەبارەت بە پەلاماردرانی بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377343-وشداری_تورکیا_بە_سووریا_سەبارەت_بە_پەلاماردرانی_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_تیرۆریستان
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا وشداری دا بە دیمەشق کە پێش بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای ئیدلیبی ئەم وڵاتە بگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • وشداری تورکیا بە سووریا سەبارەت بە پەلاماردرانی بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا وشداری دا بە دیمەشق کە پێش بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای ئیدلیبی ئەم وڵاتە بگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ئیبراهیم کالین" وتی: ئەو دەرفەتەی کە دیار کراوە  بۆ چوونەدەری هێزە سەربازییەکانی سووریا لە ئیدلیب تا کۆتایی ئەم مانگەیە و لەوە زیاتر دەرفەت بە سوپای سووریا نادرێ.

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا هەروەها بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئانکارا راشکاوانە بە ڕووسیا و ئێران و لە ڕێگای ئەم دوو وڵاتەیشەوە بە دیمەشقی ڕاگەیاندووە،  وتیشی: بێتوو سووریا درێژە بداتە پەلامارەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، بەرەوڕووی کاردانەوەی سەربازیی تورکیا دەبێتەوە.

سووریا زیاتر لە دوو مانگە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی پارێزگای ئیدلیب لە بوونی تیرۆریستانی دەست پێ کردووە، بەڵام تورکیا نەیاری ئەو کردەوەیە و هەربۆیە  بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەستی گرتووە بە سەر بەشێک لە خاکی سووریا.

دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا  بۆ سەر خاکی سووریا بەرەوڕووی نەیارەتیی توندی دیمەشق و کۆرە نێودەوڵەتییەکان بۆتەوە.