سوپای سووریا چووەنێو شاری ستراتژیی «کەفەرنەبەل»ەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377393-سوپای_سووریا_چووەنێو_شاری_ستراتژیی_کەفەرنەبەل_ەوە
ھێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی خەباتی دژی تیرۆریستان و ھەوڵدان بۆ دەرپەڕاندنیان لە باشووری ئیدلەب چووە نێو شاری ستراتژیی «کەفەرنەبەل»ەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2020 13:38 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا چووەنێو شاری ستراتژیی «کەفەرنەبەل»ەوە

ھێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی خەباتی دژی تیرۆریستان و ھەوڵدان بۆ دەرپەڕاندنیان لە باشووری ئیدلەب چووە نێو شاری ستراتژیی «کەفەرنەبەل»ەوە.

سەدان تیرۆریستی سەربە تاقمە تیرۆریستیەکانی ئەنسارولتەوحیدو بەرەی نوسرە، شەوی چوارشەممە وێڕای بەجێ ھێڵانی بنکەو مۆڵگەکانیان لە شاری ستراتژیی «کەفەرنەبەل» ھەڵکەوتوو لەگردوپەڕی باشووری ئیدلەب بەرەو پێدەشتەکانی ڕۆژھەڵاتی چیای «زاویە» ھەڵاتن.

ھێزەکانی سوپای سووریا پێشڕەویی خۆیانیان بەرەو شارۆچکەی «حاس» کە دەروازەی شاری «کەفەرنەبەل»ە بەردەوام کرد.

بە زاڵ بوونی سوپای سووریا بەسەر ناوچەگەلێکی پارێزگای «ئیدلەب»و «حەڵەب»و «حەسەکە»، سوپای تورکیا بۆ پشتگری کردن لە تیرۆریستان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە گەلێک جار مۆڵگەکانی سوپای سووریای کردووەتە ئامانج و لەگەڵ ھێزەکانی سووریا تێکھەڵچووە.

سوپای سووریا ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٩ ھەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاوی بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «ئیدلەب» دەست پێ کردو لەم ماوەیەدا توانی دەیان ناوچەلەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ڕزگار بکات.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.