زەبر و زیانی قورس کەوتووە لە تورکیا لە شەڕنانەوەکانیدا لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377464-زەبر_و_زیانی_قورس_کەوتووە_لە_تورکیا_لە_شەڕنانەوەکانیدا_لە_باکووری_سووریا
مێدیاکانی ناوچە ڕایانگەیاندووە لانیکەم ٣٣ ئەفسەر و سەربازی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2020 05:30 Asia/Tehran
  • زەبر و زیانی قورس کەوتووە لە تورکیا لە شەڕنانەوەکانیدا لە باکووری سووریا

مێدیاکانی ناوچە ڕایانگەیاندووە لانیکەم ٣٣ ئەفسەر و سەربازی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ پارێزگایری هاتای لە باشووی تورکیا رایگەیاند؛ لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەدکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب هەڵکەتووو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، ٣٣ ئەفسەر و سەربازی تورکیا کوژراون و دەیان کەسیشیان بریندار بوونە.

"فەخرەدین ئاڵتوون" سەرۆکی نووسینگەی پێوەندییەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا سەر لە بەیانی هەینی دوابەدوای کوژرانی دەیان سەربازی ئەم وڵاتە لەو پەلاماری ئاسمانییەی کرایە سەر دەڤەری ئیدلیبی سووریا وتی: ئەو پەلامارە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیایش چەن کاتژمێر لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئاسایشی نائاسایی سەبارەت بە باروودۆخی ئیدلیبی سووریا بەڕێوە برد.

پارتەکان و گرووپەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیایش بۆ لێکدانەوەی دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکان لە ئیدلیبی سووریا، لە ئانکارادا کۆبوونەوەی نائاساییان بەڕێوە برد.

"خلوسی ئاکار" وەزیری بەرەڤانیی تورکیایش بۆ پێ و شوێن گرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا گەیشتە بنکەی ئیدارەی ئۆپەراسیۆن لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سووریا بوو.

هەروەها راگەیەندرا هێزەکانی سوپای تورکیا بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سووریایان لە باکووری پارێزگای حەڵەبی سووریا داوەتە بەر پەلامار.

دوابەدوای ئەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ واشینگتۆن نیگەرانە لە پەلاماردرانی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی ئیدلیبی سووریا و لە تەنیشت تورکیاوە وەکوو هاوپەیمانی خۆی لە ناتۆ ڕاوەستاوە.