بەڕیکرانی ٢ ناڤپاپۆری ڕووسیا بۆ لێوارەکانی سووریا
دوابەدوای بارگرژیی جەنگی لە نێوان سوپای تورکیاو هێزەکانی سوریا لە ئیدلێب،دوو پاپۆری جەنگی ڕووسیا،تەیار بە مووشەکی کرۆز، بەڕێکران بەرەو دەریای ناوەڕاست و لێوارەکانی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "ئەلێکسی ڕۆلف" نوێنەری هێزی دەریایی ڕووسیا لە کۆپاپۆری دەریای ڕەش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: پاپۆرەکانی "ئادمیرال ماکارۆف" و "ئادمیرال گریگۆرویچ" لە گەرووی "بۆسفۆر"ـەوە لە نزیک تورکیا بەرەو سوریا دەڕۆن.
ئەم کردەوەی ڕووسیا دوای ئەمە بەڕێوە دەچێت کەلە پەلاماری ئاسمانی شەوی هەینی لە ئیدلێب،٣٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و مۆسکۆ لەکاردانەوە ڕایگەیاندووە هێزەکانی تورکیا لە نێوان ترۆریستان دا بوون.
"ینس ئێستۆلتێنبێرگ" سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ ڕایگەیاند ئەم ڕیکخراوەیە لە سەر داوای تورکیا، ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە دەبات. ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەڵەب دژی تاقمە ڕەشەکوژەکان بەرەو ڕووی نەیاریەتی هێزەکانی تورکیا بووە لەمەر پشتگری ئەوان لە ڕەشەکوژەکان و ئەم وڵاتە بەشێک لە خاکی سوریای داگیر کردووە.