ڕەزامەندی گوترێش لەسەر بەڕێکردنی شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377537-ڕەزامەندی_گوترێش_لەسەر_بەڕێکردنی_شاندێکی_نەتەوە_یەکگرتوەکان_بۆ_باکووری_سووریا
هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی شەرو تێکهەڵچونەکان لە باکووری سووریا سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند لەسەر بەڕێکردنی شاندێکی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوەکەی بۆ ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 29, 2020 15:23 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی گوترێش لەسەر بەڕێکردنی شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ باکووری سووریا

هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی شەرو تێکهەڵچونەکان لە باکووری سووریا سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند لەسەر بەڕێکردنی شاندێکی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوەکەی بۆ ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەری پرێس ٢٤ "ئانتۆنیۆ گۆترێشی" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند ئامانجی ناردنی ئەو شاندە لێکدانەوەی دۆخی پارێزگەی ئیدلێبی باکووری ڕۆژئاوای سووریایە.

ناوبراو هەروەها وتی : زۆرترین پێویستی لە سووریا جێگیرکردنی ئاگربڕی خێرایە بەرلەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ بترازێ.

پارێزگەی ئیدلێبی باکووری سووریا لەمیانەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شەڕو تێکهەڵچوونێکی توندی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتەو ڕەشەکوژانی پاڵپشتی کراوی وڵاتانی دەرەکی بەتایبەت تورکیای بەخۆیەوە بینی.