ڕەزامەندی گوترێش لەسەر بەڕێکردنی شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ باکووری سووریا
شوبات 29, 2020 15:23 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی شەرو تێکهەڵچونەکان لە باکووری سووریا سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند لەسەر بەڕێکردنی شاندێکی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوەکەی بۆ ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەری پرێس ٢٤ "ئانتۆنیۆ گۆترێشی" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند ئامانجی ناردنی ئەو شاندە لێکدانەوەی دۆخی پارێزگەی ئیدلێبی باکووری ڕۆژئاوای سووریایە.
ناوبراو هەروەها وتی : زۆرترین پێویستی لە سووریا جێگیرکردنی ئاگربڕی خێرایە بەرلەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ بترازێ.
پارێزگەی ئیدلێبی باکووری سووریا لەمیانەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شەڕو تێکهەڵچوونێکی توندی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتەو ڕەشەکوژانی پاڵپشتی کراوی وڵاتانی دەرەکی بەتایبەت تورکیای بەخۆیەوە بینی.
سەرپەیڤ