جەختکردنی ڕووسیا لە سەر پێویستی درێژەی "پرۆسەی ئاستانە" بۆ چارەسەر قەیرانی سووریا
نوێنەری ڕووسیا لە ڕیکخراوەی نەتەوەکان ، درێژەی وتوویژەکانی ناسراو بە "پرۆسەی ئاستانە"ـی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بە پێویست زانی و جەختیکردەوە ئالۆزی نێوان ڕووسیا و تورکیا بە وتوویژ کەمتر دەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس، " ڤاسیلی نێبنزنا" نوینەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ئەم ڕیکخراوەیە لە ابرەی سوریا گوتی: هەندێک کەس لە ڕەوشەکە کەڵکی خراپ وەردەگرن تا مۆسکۆ گیرۆدەی کێشە بکەن لەگەڵ ئانکارا دا و بانگەشە دەکەن پرۆسەی ئاستانە مردووە. نێبنزنا بەڕاشکاوی گوتی: وڵاتە رۆژئاواییەکان بۆ ناشتنی پرۆسەی ئاستانە پەلە نەکەن. "کێلی کرافت" باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم کۆبوونەوەیە کوژرانیی ژمارێک لە سەربازانی تورکیا لە سوریای وەک"دوایین بزماری تابووتی پرۆسەی ئاستانە زانیبوو. حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ ویلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا گوتی: دەبێ هەرچی خێراتر ڕێککەوتننەکانی پرۆسەی ئاستانە جێبەجێبکرێت تا شایەتی هیوری و ئاسایشت و خاشەبڕبوونی ترۆریسم بین لەناوچەکە دا. دانووستانەکانیی چارەسەری قەیرانی سوریا ناسراو بە "پرۆسەی ائستانە" ژانڤییەی ٢٠١٧ لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان لە نێوان ئێران، ڕوسیا و تورکیا دەستپێکراوە وە تا بەئێستا ئەنجامگەلێکی جۆر بەجۆری بووە.