درێژەی پێشڕەوی سوپای سووریا لە باشووری ئیدلیب
سوپای سووریا دوای دەسپێکرانی هەمدیسانی هەڵمەتی خۆی لە ناوچەی جەبەل ئەلزاویە لە باشووری پارێزگەی ئیدلیب ، دوو شاروچکەی تری لەم ناوچەی ئازادکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە ڕاگیرانی پەلامارەکانیان ، هەڵمەت لە ناوچەی جەبەل زاویەی دەسپێکرد ولەم هەڵمەتە توانی شاروچکەکانی "حەزارین ئەلدارئەلکەبیرە لە تیرۆریستەکان وەربگرێتەوە. لەم هەڵمەتە ، دەیان تیرۆریست کوژران وژمارەیەکی تریش بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، فڕۆکە شەڕ کەرەکانی سووریا ورووسیی بە شێوەی هاوبەش ، بنکەی تیرۆریستەکان وڕیگاکانی فریاکەوتنیان لە ناوچەی جەبەل زاویە دایە بەر دەسڕێژ. هێزە سووریاییەکان هەروەها توانیان شاروچکەی ستراتژی سەراقیب کە شوینی یەکگرتنەوەی دوو جادەی نێودەوڵەتی وڕێگای پێوەندی شارەکانی دەمیشق و لازقیە بۆ حەڵەبە ، هەمدیسان لە تیرۆریستەکان وەربگرنەوە. سوپای سووریا لە ماوەیەک لەمەوپیش لە کاردانەوە بە کردەوەی تیرۆریستەکان لە بنپێکردنی هەمدیسانی ئاگر بڕ لە پارێزگەی ئیدلیب هەڵمەتی سەربازی لەم ناوچەیەی دەسپێکرد وهەتا ئێستاکە توانییویەتی بەش گەلێک لەو پارێزگایە بخاتە ژێر کۆنتروڵی خۆیەوە. پارێزگەی ئیدلیب دوایین بنکەی گروپە تیرۆریستەکان لە سووریایە.