پێشوازیی سووریا لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی
یاڵوێزی سووریا لە لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دیمەشق لە پەرەسەندنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی پێشوازیی دەکات، وتیشی: ئەگەرچی ھێندێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان لەمەڕ پاڵپشتی کردن لە تیرۆریستان لە سووریا ڕۆڵیان ھەبووە، بەڵام گەلانی عەرەب لەگەڵ جەماوەری سووریا ھاودەردییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، «عەلی عەبدولکەریم عەلی» باڵوێزی سووریا لە لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە دیمەشق بەدووی ڕزگار کردنی تۆکمەوتەواوی سەرزەوییەکانی خۆیەتی لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، وتیشی: تیرۆریزم، ھەڕەشە لە سووریاو لوبنان دەکات و ھەر ئەمەش دەربڕی پێویستیی ھاوکاریی دیمەشق و بەیرووتە لە بواری ئابووری و سیاسی و ئاسایشتی دا.
«عەلی عەبدولکەریم عەلی» باڵوێزی سووریا لە لوبنان وێڕای ئاماژە کردن بە ھاواھەنگیی سوپای سووریاو لوبنان لە خەباتی دژی تیرۆریزم وتیشی: پەیوەندی و ھاواھەنگیی ئاسایشتی لەنێوان ھەردووک وڵات بە پێی بەرژەوەندییە.
باڵوێزی سووریا لە لوبنان وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە دەستەڵاتی لوبنان دەبێ شانازی بە دەستھاتەکانی خۆڕاگری لەم وڵاتەدا بکات، وتیشی: دوای ئەوەی کە خۆڕاگریی لوبنان لە بەرامبەر دەست درێژکاریی زایونییەکان لە ساڵی ٢٠٠٠ سەرکەوت سەرباری ھێندێک پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و ناوچەیی، سەرکەوتنێکی دیکەشی لە ساڵی ٢٠٠٦دا تۆمار کرد.