کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە سووریا
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا رایگەیاند دوو سەربازی ئەم وڵاتە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیدلیبی سووریا کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندبوو دوو سەربازی ئەم وڵاتە لە شەڕ و پێکدادانەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆی ئیدلیب کوژراون و سێ سەربازی دیکەیش بریندار بوونە.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لەم هەفتەیەدا باسی کوژرانی چوار هێزی خۆی لە سووریای کردبوو. ئەم چوار سەربازی جیا لەو ٣٤ کەسەن کە هەفتەی ڕابردوو بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی ڕووسیا و سووریا لە دەڤەری سەراقیب کوژراون.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا هەروەها بانگەشەی کرد لە پەلاماری ئاسمانیی ئەم وڵاتە بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سووریا، ٢١ سەرباز و ئەفسەری هێزە چەکدارەکانی سووریا کوژراون.
سوپای تورکیا ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاکتاو کردنی سنوورەکانی نێوان سووریا و تورکیا لە گرووپە چەکدارە کوردەکانی نەیار کە ئانکارا بە تیرۆریستان ناو دەبات ، هێرشی کردە سەر خاکی سووریا.
دەوڵەتی دیمەشق بەردەوام ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە هاتنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ نێو خاکی سووریا.