راوێژکاری ئەسەد: ڕێککەوتنی پوتین و ئەردۆغان دەگەڕێتەوە بۆ فیداکارییەکانی سوپای سوریا
ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاند؛ ڕێککەوتنی ڕووسیاو تورکیا لە مۆسکۆ دەسکەوتی فیداکاریی سوپای سوریایە کە زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر لەخاکی ئەو وڵاتەی لەچنگ ترۆریستانی داگیرکەر، ڕزگار کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا(سانا) ؛ "بوسەینە شەعبان" ڕاوێژکاری میدیایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا رۆژی شەممە وتی: ڕێککەوتنی ڕووسیاو تورکیا بەشێکە لە ڕێککەوتنی سیاسی-سەربازیی بۆ ڕزگارکرانی ئیدلەب لەچنگ ترۆریستانی داگیرکەر.
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا پاش چەندین ڕۆژ شەڕ و پێکدادانی چەکدارانی تورک لەگەڵ سوپای سوریا لە شاری ئیدلەب، لەباکوری رۆژاوای سوریا، رۆژی پێنج شەممە لە مۆسکۆ بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلەب ڕێککەوتن.
ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا هەروەها سەبارەت بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر خاکی سوریا وتی: ئیسرائیل بۆ بشێوی نانەوەو درێژخایەن کردنی ماوەی شەڕ لەسوریا هەوڵ دەدا.