گەڕانەوەی دەیان هەزار ئاوارەی سووری بەرەو ئیدلەبی سووریا
دوای ئاگربڕ و ڕاگرتنی دەسدرێژکاریەکانی تورکیا و ئەندامانی تڕوڕیستی سەر بەو وڵاتە بۆ باکووری سووریا نزیکەی 110 هەزار ئاوارەی سووری گەڕانەوە بۆ پارێزگای ئیدلەب .
تورکیا و ڕووسیا لە 6 مانگی زایینی ڕابردوو (مارس ) دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن ؛ جێ بەجی کردنی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایان دەسپێکرد . بە گوێرەی ڕاۆڕتی کاناڵی هەواڵی ڕووداو موحەمەد حەلاجفی یەکێک لە بەرپرسانی کاروباری ئاوارەکانی سووریا وتی بە تێپەڕینی 40 ڕۆژ لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ ، 109 هەزار و 714 کەس لە ئاوارەکانی سووری گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگای ئیدلەب .. بەپ ێی ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا : بڕیار بوو کە تێپەڕگایەکی ئەمن لە قووڵایی شەش کیلومەترڕی باکووری شاڕێ نێونەتەوەیی ئێم 4 لە باکووری سووریا دابمەزرێت و گەشتەکانی تورکیا و ڕووسیا بە شێوەی هاوبەش لە و شاڕێیە خەریکی گەشت لێدانن .