May 03, 2020 17:05 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی دەیان بنەماڵەی مەسیحیی ئاوارەی سوریایی بۆ وڵاتەکەیان

دەیان بنەماڵەی مەسیحیی ئاوارەی سوریایی گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە پارێزگەی سوەیدا لە باشووری سوریا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی  فارس ، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆربەی دانیشتوانی گونی ئەلخەربا لە پارێزگەی سوەیدا گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان . 

دانیشتوانی ئاوایی سوەیدا لە ساڵی 2014 وە بە ھۆی بەرزبوونەوەی تێکھەڵچوونەکان لەم ناوچەیەدا ناچار ببوون ماڵی خۆیان جێ بێڵن ، بەڵام بە زاڵبوونی ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا بەسەر ناوچەکەدا و چوونەدەری تاقمە تیرۆریستیەکان ،  روویانکردە گەڕانەوە بۆ سەر شوێنی ژیانی پێشوویان . ژماری دانیشتوانی سوریا بەر لە دەسپێکی قەیرانی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2011 دا نزیکەی 23.5 ملیۆن کەس راگێندرابوو کە بە ھێرشی تاقمە تیروریستەکان  بۆ سەر سوریا ملێونان کەس لە سوریەکان ئاوارە و پەرتەوازەی وڵاتانی تورکیا ، عێراق ، لوبنان ، میسر و ئەردەن بوون . 

سەرپەیڤ