فڕینی فڕوکە جەنگیە ئەمریکیەکان بەسەر شاری حەسەکەدا
May 03, 2020 22:20 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی ھەواڵ لە شاری حەسەکە ی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا ، باسی فڕینی بەرفراوانی کۆپتەر و فڕۆکە و فڕۆکەی خۆفڕی داگیرڕکەراانی ئەمریکی بەسەر ئەم شارەدا دەکەن .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ھاوکات لە گەڵ فڕینی فڕۆکە ئەمریکیەکان بەسەر شاری حەسەکەدا ، لەشکەریانی ئەمریکیش دەستیان داەی داخستنی رێگا و دەروازەکانی ئەم شارە .
فڕۆکە ئەمریکیەکان بەسەر بەشی باشووریی شاری حەسەکەدا فڕیون کە دوو بەندیخانەی تێدا ھەڵکەوتووە و شوێنی راگرتنی ژمارێک لە بەندکراوانی داعشە .
لە ھەمان کاتدا حەوتەی رابردووش ئەمریکا کاروانێکی پێکھیاتوو لە 30 لۆری و تەنکەری لە عێراقەوە بەرەو پارێزگەی حەسەکە نارد .