زرێپۆشە ئەمریکیەکان گەیشتنە کێڵگەنەوتیەکانی سوریا
May 11, 2020 07:34 Asia/Tehran
5 تڕۆمبێلی زرێیی هێزە داگیرکارە ئەمریکیەکان لە سنووری عێراقەوە گەیشتنە کێڵگەی نەوتیی ئەلجەبەسە لە ناوچەی شەددادی لە پاشووری پارێزگەی حەسەکە .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا دوای گەیشتنیان بە ناوچەی نەوتیی ئەلجەبەسە ، دەستیان دایە گەڕان بە نێو کێڵگە نەوتی و گازیەکان هەڵکەوتوو لە وێستگەکانی "الکبیبه، غونا و حویزیه" و دوای وێنەهەڵگرتنی ئاسمانیی لە بیرنەوتیەکان و دەوبەریان خێرا گەڕانەوە عێراق .
بەپێی ئەم راپۆرە ، فڕۆکەیەکی گەورەی بارهەڵگری ئەمریکی لە بنکەی ئەلقەرسک نزیک شارۆکەی تەلبیدەر لە باکووری شاری حەسەکە نیشتەوە و دوای سێ کاژێر لەم بنکەیە وەستا و لە پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار فڕی .
ئەوە دوهەمین فڕۆکیە ئەمریکیە کە لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا لە بنکەی ئەلقەرسک نیشتووەتەوە .
سەرپەیڤ