May 12, 2020 20:04 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە ھەنگاوەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا لە ھەل و مەرجی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنادا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە ھەنگاوەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا لە ھەل و مەرجی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا(سانا)، «فەیسەڵ میقداد»  یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیداری «ئاق جەمال مەختوموفا» نوێنەری تازەی ڕێکخراوەی تەدروستیی جیھانی لە سووریا وتی: ھەنگاوەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا لە سووریا بە دوورە لە مرۆڤایەتی و بە پێچەوانەی جاڕنامەی ڕێکخزاوەی نەتەوەکانە.

میقداد ھەروەھا پابەند بوونی ڕێکخراوەی تەدروستیی جیھانیی بەدوور لە ھەرچەشنە سیاسی کارییەک داوا کردو لە سەر گرینگایەتیی بەھێزکردنی ھاوکاری لەنێوان دەوڵەتی سووریاو ئەم ڕێکخراوەیە لە ھەل و مەرجی بەرنگار بوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا پێی داگرت.

نوێنەری تازەی ڕێکخراوەی تەدروستیی جیھانیلە سووریاش وتی: ئەم ڕێکخراوەیە لە چارەسەریی گرفتە تەندروستییەکان و بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا داکۆکی دەکات و یارمەتییە پزیشکییەکانی بۆ ئەم وڵاتە دەنێرێت.

بەشار جەعفەری ناردراوو نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا نەک ھەر لە تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی سووریا داکۆکی دەکات، بەڵکو بۆ وەدی ھاتنی ئامانجەکانی خۆویستانەشی تیرۆریزمی ئابووری، تەندروستی و سیاسیی وەڕێ خستووە.

ئەمریکا لە کاتی سەرھەڵدانی قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەی لە بواری جۆربەجۆردا بایکۆت کردووە.

سەرپەیڤ