جەماوەری حەسەکەی سووریا پێشیان بە تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i380876-جەماوەری_حەسەکەی_سووریا_پێشیان_بە_تێپەڕینی_کاروانێکی_لەشکریانی_ئەمریکی_گرت
خەڵکی کۆمەڵێک لە گوندەکانی گردوپەڕی حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆژی سێ شەممە پێشیان گرت بە تێپەڕینی کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکی و ناچاریان کردن ھەڵبێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2020 05:21 Asia/Tehran
  • جەماوەری حەسەکەی سووریا پێشیان بە تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت

خەڵکی کۆمەڵێک لە گوندەکانی گردوپەڕی حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆژی سێ شەممە پێشیان گرت بە تێپەڕینی کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکی و ناچاریان کردن ھەڵبێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، خەڵگی گوندەکانی «ئەلدشیشە»و«ئەلقاھیرە» لە ڕۆژئاوای تەل تومەر لە گردوپەڕی حەسەکە  پێشیان گرت بە تێپەڕینی کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکی و بە ھەڵدانی دروشم  دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ئامادە بوونی ھێزی بیانی لەخاکی سووریا ڕاگەیاند.

بەرلەمەش گەلێک جار جەماوەری باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێشیان بە تێپەڕینی لەشکریانی ئەمریکی لەم ناوچەیەوە گرت بوو. چونکو ئەمریکا پێشتریش چەندین جار ھەستا بوو بە گواستنەوەی چەک و تفاقی قورس و لۆجیستیکی لە خاکی عێراقەوە بەرەو سووریا. ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی،  بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستیەکان بە نایاسایی بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا لە خاکی ئەم وڵاتەدان.

دەوڵەتی دیمەشق گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکارییە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.