چوونی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381504-چوونی_کاروانی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_عێراقەوە_بۆ_سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی چوونی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی حەشەکەو دێرۆزووری باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2020 07:08 Asia/Tehran
  • چوونی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی چوونی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی حەشەکەو دێرۆزووری باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا (سانا) کاروانی لەشکریانی ئەمریکی بە پەڕینەوە لە بوارگەی نایاسایی ئەلوەلید، لە عێراقەوە ئاودیوی سووریا بوو.

سەرچاوە ھەواڵییەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەسەکەش باسی ھاتنی شەش ترۆمبیلی زرێداری داگیرکەرانی ئەمریکی لە گوندی «مەحمودیە»ی باشووری بوارگەی ئەلوەلیدیان کردووەو ڕایانگەیاندووە کە، ئەم ترۆمبیلانە بەرەو ھەرێمە نەوتییەکانی «مەرتشوک»ی سووریا دەڕۆن کە لەژێر ڕکێفی داگیرکەرانی ئەمریکی دایە.

بە پێچەوانەی گەڵاڵەی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا، کەچی ئەمریکا بە نیازە بنکەی سەربازیی «تەنەف» لە نزیکی سنووری سووریاو عێراق ڕاگرێت و بەڵێندەرانی کۆمپانیا سەربازییەکان بە بیانووی پێشگرتن بە زاڵ بوونی دووبارەی تیرۆریستان بە سەر بیرەنەوتەکاندا،لە نزیکی بیری نەوت و ھەرێمە گازییەکان لە ڕۆژھەڵاتی چۆمی فۆرات مۆڵ بدات.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لەم دواییەدا وێڕای شوبھاندنی ئەمریکا بە ڕژێمی نازیی ئاڵمانیا، وتی: واشێنگتۆن خەریکی تاڵان کردنی نەوتی سووریایە.