جەختی ئێران لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتە نامرۆڤانەکانی سەر جەماوەری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381536-جەختی_ئێران_لە_سەر_پێویستیی_ھەڵگیرانی_بایکۆتە_نامرۆڤانەکانی_سەر_جەماوەری_سووریا
ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی وێڕای پێداگرتن لەسەر نایاسایی و نامرۆڤانە بوونی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی دژی جەماوەری سووریا، داوای ھەڵگیرانی ئەو بایکۆتانەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2020 15:56 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتە نامرۆڤانەکانی سەر جەماوەری سووریا

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی وێڕای پێداگرتن لەسەر نایاسایی و نامرۆڤانە بوونی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی دژی جەماوەری سووریا، داوای ھەڵگیرانی ئەو بایکۆتانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە، «عەلی ئەسغەر خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی، ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «گییەر پێدێرسێن» ناردراوی تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، داوای گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ سووریاو خەباتی دژی تیرۆریزمی کرد.

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی و ناردراوی تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، ھەروەھا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سیاسی، مەیدانی، بابەتگەلی مرۆڤ دۆستانە،گرفتەکانی جەماوەری سووریا و بەرپاکرانی خولی دواتری دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەردووک لا لەم وتووێژانەدا لە سەر پێویستیی ئاراستەکرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە خەڵکی سووریا بە تایبەت لە ھەل و مەرجی تەشەنای کۆرۆنا، یارمەتی دانی گەڕانەوەی ئاوارەو پەناخوازان و ھەروەھا بەردەوامیی ڕەوتی سیاسی بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی سووریا جەختیان کرد.