ئەمریکا کەلوپەلی سەربازیی ناردە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381705-ئەمریکا_کەلوپەلی_سەربازیی_ناردە_باکووری_رۆژھەڵاتی_سوریا
ئەرتەشی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ، کاروانێکی کەوپەلی سەربازیی خۆی ناردە دەوربەری پارێزگەی حەسەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2020 08:59 Asia/Tehran
  • ئەمریکا کەلوپەلی سەربازیی ناردە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا

ئەرتەشی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ، کاروانێکی کەوپەلی سەربازیی خۆی ناردە دەوربەری پارێزگەی حەسەکە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ئەم کاروانە سەربازیەی ئەمریکا بریتی بوو لە 25 ئۆتومبێل و لۆری ، ژمارێک ئۆتۆمبێلی زرێیی  لە گەڵ ئامێری لۆجستیکی و چەک و چۆڵ . 

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان ، ھێزە ئەمریکیەکان لە رێگەی دەروازەی وەلید ەوە ئەم کاروانە سەربازیەیان ناردووەتە ناوچەی ڕەمیلان لە پارێزگەی حەسەکە . 

ئەرتەشی ئەمریکا حەوتەی رابردووش 50 لۆری لە گەڵ کۆپتەری سەربازیی خۆی ناردە شاری شەددادی لەپارێزگەی حەسەکە . 

ئەرتەشی تورکیا ش  رۆژی ھەینی 35 ئۆتومبێلی سەربازیی و 20 لۆری ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکیی بۆ ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژیی ئیدلب ناردووە .